دەستڕاگەیشتنی بەکارهێنەران بە خزمەتگوزارییەکانی HPC لە ڕێگەی hpc.uok.ac.irـەوە فەراهەم کرا / ئۆتۆماتیککردنی پرۆسەکان، پانێڵی بەکارهێنەری گشتگیر و چاودێریی یەکگرتوو لە گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانن
ناوەندی ژمێرکاریی خێرای زانکۆی کوردستان بە ژێرخانێکی نوێکراوەوە دەستی بە کار کردەوە
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی جێگرایەتیی پلاندانان و گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، ناوەندی ژمێرکاریی خێرای زانکۆی کوردستان دوای سەرکەوتووانە تەواوبوونی پڕۆسەی نوێکردنەوە و چاکسازیی ژێرخانە تەکنیکییەکان، لە ئێستاوە لە بەردەستی بەکارهێنەرانی بەڕێزدایە.
بەکارهێنەرانی هێژا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ناونیشانەی خوارەوە بە ژێرخانێکی نوێ و پێشکەوتووەوە دەستیان بە سێرڤەر و خزمەتگوزارییەکانی ناوەندەکە ڕابگات:
🌐 hpc.uok.ac.ir
نوێکردنەوە و تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەم ناوەندە بریتین لە:
-
ئۆتۆماتیککردنی پرۆسەکان: تۆمارکردنی داواکاری و دروستکردنی سێرڤەر بە شێوەیەکی تەواو ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدرێت.
-
بەڕێوەبردنی سووڕی ژیانی سێرڤەر: ئاگادارکردنەوە و بیرخستنەوەی کاتی بەسەرچوونی سێرڤەرەکان بۆ بەکارهێنەران.
-
پانێڵی بەکارهێنەری گشتگیر: بەڕێوەبردنی پسوولەکان، مەکینە گریمانەیییەکان و داواکاریی سێرڤەری نوێ، لەگەڵ بینینی تایبەتمەندیی مەکینەکان و سەرچاوە بەکارهاتووەکان.
-
بەستنەوەی ئاسانتر: ژێرخانی نوێ بۆ بەستنەوە بە سێرڤەرەکان بەبێ پێویستی بە دامەزراندنی نەرمامێری زیادە.
-
ژێرخانی یەکگرتوو و چاودێریی گشتگیر: یەکپارچەکردنی تەواوی ژێرخانەکە، بەرزکردنەوەی بەردەستبوون و زیادکردنی سیستەمی چاودێریی هەمەلایەنە.
جێگرایەتیی پلاندانان و گۆڕانکاریی دیجیتاڵی سوپاسی ئارامگری و هاوکاریی بەکارهێنەران دەکات لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا.
یەکەی تەکنەلۆژیای زانیاریی زانکۆی کوردستان
