پەیامی جێگر

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

سڵاو و ڕێز بۆ سەرجەم هاوکاران، خوێندکاران و سەردانکەرانی هێژا،

جێگرایەتیی پلاندانان، گۆڕانکاری و پەرەپێدانی ڕێکخراوەییی زانکۆی کوردستان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەڕێوەبردن، باشترکردنی پرۆسەکان و خێراکردنی بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانی زانکۆ دامەزراوە. ئەم جێگرایەتییە لە سێ بواری سەرەکیدا کار دەکات کە بریتین لە: پلاندانان و بودجە، گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و هۆشمەندسازی، و تەکنەلۆژیای زانیاری؛ و هەوڵ دەدات بە ڕوانگەیەکی سیستەماتیک و داهاتووخوازانەوە، زانکۆ لەسەر ڕێڕەوی گەشەپێدانی بەردەوامدا یارمەتی بدات.

باوەڕمان وایە کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ناوخۆی ڕێکخراوەوە دەست پێدەکات؛ لە باشترکردنی پرۆسە کارگێڕییەکانەوە بگرە تا جێگیرکردنی ژێرخانە دیجیتاڵییەکان و بەرزکردنەوەی بەرهەمداری لە هەموو ئاستەکاندا. لەم ڕێگەیەدا، هەوڵی ئێمە ئەوەیە بە پشتبەستن بە داتای باوەڕپێکراو، بڕیاردان لە زانکۆدا زانستیتر، شەفافتر و چابکتر بکەین.

هاوکاریی هەموو بەشەکانی زانکۆ بە پێویست دەزانین بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە و ئەم جێگرایەتییە وەک ماڵێکی هاوبەش بۆ پلاندانان، هاوئاهەنگی و جێجێکردن دەناسین. هیوادارم بە هاودڵی و هاوڕێیەتیی ئێوە، هەنگاوێکی کاریگەر لەپێناو گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی زانکۆی کوردستاندا بنێین.

جێگرایەتیی پلاندانان و گۆڕانکاریی دیجیتاڵی — زانکۆی کوردستان