دەربارەی جێگرایەتی
مێژووی دامەزراندن
جێگرایەتیی پلاندانان، گۆڕانکاری و پەرەپێدانی ڕێکخراوەییی زانکۆی کوردستان وەک یەکێک لە جێگرایەتییە نوێیەکانی ئەم زانکۆیە، بە ئامانجی یەکپارچەکردنی بوارەکانی پلاندانان، بودجە، گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیای زانیاری دامەزراوە. پێکهێنانی ئەم جێگرایەتییە ڕەنگدانەوەی ڕێبازی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆیە لە وەڵامدانەوە بە پێداویستییە گەشەسەندووەکانی حوکمڕانیی هۆشمەند لە خوێندنی باڵادا.
دیدگا
بوون بە جێگرایەتییەکی سەرچاوە و نموونەیی لە بواری پلاندانانی ستراتیژی، گۆڕانکاریی ڕێکخراوەیی و هۆشمەندسازیی پرۆسەکان لە نێوان زانکۆکانی وڵاتدا تا ئاسۆی ساڵی ١٤١٠ (٢٠٣١ی زایینی).
ئەرکەکان
-
داڕشتن، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی بەرنامە ستراتیژی و کارپێکراوەکانی زانکۆ
-
بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی پرۆسەی بودجەدانان و تەرخانکردنی سەرچاوەکان
-
دیزاینکردن و چاکسازیی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و پرۆسە سازمانییەکانی زانکۆ
-
ڕێبەریکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و هۆشمەندسازیی خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ
-
پەرەپێدان و پاراستنی ژێرخانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان
-
مسۆگەرکردنی ئاسایشی فەزای سایبەر و داتاکانی زانکۆ
ئامانجە گشتییەکان
-
جێگیرکردنی سیستەمی بودجەدانانی کارکرد-تەوەر لە هەموو بەشەکانی زانکۆدا
-
هۆشمەندسازیی پرۆسە کارگێڕییەکان بەگوێرەی پلانی ستراتیژیی زانکۆ
-
بەرزکردنەوەی بەردەوام و پێوانەکراوی پێوەری بەرهەمداریی ڕێکخراوەییی زانکۆ
-
یەکپارچەکردنی سیستەمەکانی زانیاریی زانکۆ لە چوارچێوةی تەلارسازییەکی ڕێکخراوەیی یەکگرتوودا
-
باشترکردنی پلەی زانکۆ لە هەڵسەنگاندنە نیشتمانییەکانی بواری حوکمڕانی و بەڕێوەبردندا