بە بڕیاری سەرۆکی زانکۆی کوردستان
دکتۆر حەمید فەروەرش وەکوو جێگری پلاندانان و گۆڕانکاریی دیجیتاڵی دیاری کرا
دکتۆر عادل سێ وسێ مەردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، لە بڕیارنامەیەکدا دکتۆر حەمید فەروەرشی بە پاراستنی بەرپرسیارێتییە فێرکاری و توێژینەوەییەکان، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەکوو جێگری پلاندانان و گۆڕانکاریی دیجیتاڵیی ئەم زانکۆیە دیاری کرد. ئەم دیاریکردنە بەپێی ڕاگەیاندنی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو و لەسەر بنەمای لێهاتووییە زانستییەکانی بەڕێزیان ئەنجام دراوە.
ئەرکی سەرەکی ئەم جێگرایەتییە نوێیە، ڕێبەریی یەکگرتووی پلاندانان، بودجە، گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و گەشەپێدانی ڕێکخراوەییە کە ڕۆڵێکی تەوەرەیی لە داڕشتنی داهاتووی زانکۆدا دەگێڕێت. لە ئەرکە گرنگەکانی دکتۆر فەروەرش، یەکخستنی تەرخانکردنی سەرچاوەکان لەگەڵ ئامانجە ستراتیژییەکان و داڕشتنەوەی پرۆسەکان بۆ کەمکردنەوەی بیرۆکراسی و زیادکردنی بەرهەمدارییە.
هەروەها، داڕشتن و جێبەجێکردنی پلانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیی زانکۆ بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا نوێیەکانی وەک ژیریی دەستکرد و ئینتەرنێتی شتەکان، و دروستکردنی زەمینەی بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا لە چاوەڕوانییە سەرەکییەکانی دیکەی ئەم قۆناغەی بەڕێوەبەرییە. چاوەڕوان دەکرێت بە رێبازێکی گۆڕانکاریخوازانە، ئەم جێگرایەتییە ببێتە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و بەڕێوەبەرایەتیی نوێی زانکۆ.
