ناساندن
جێگرایەتیی پلاندانان، گۆڕانکاری و پەرەپێدانی ڕێکخراوەییی زانکۆی کوردستان، بە ڕوانگەیەکی یەکگرتوو و داهاتووخوازانە، سێ بواری ستراتیژیی پلاندانان و بودجە، گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و هۆشمەندسازی، و تەکنەلۆژیای زانیاریی لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکی یەکپارچەدا کۆکردووەتەوە. ئامانجی ئەم جێگرایەتییە، بەرزکردنەوەی کارایی، شەفافیەت و بەرهەمدارییە لە هەموو ئاستە بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆدا و لەم ڕێگایەدا هەوڵ دەدات بە پشتبەستن بە داتای باوەڕپێکراو و بەکارهێنانی ئامرازی نوێ، بڕیاردان زانستیتر و پرۆسە کارگێڕییەکان خێراتر بکات