10 10 2026

فێربوونی مەکینە بە پایتۆن:

فراخوان ثبت‌نام دوره آموزشی «یادگیبانگەوازی ناونووسین بۆ خولی فێرکاریی «فێربوونی مەکینە بە پایتۆن» تایبەت بە قوتابییانری ماشین با پایتون» ویژه دانش‌آموزان

بەڕێوەبەرایەتیی فێرکارییە نوێ و ئازادەکانی زانکۆی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی ڕۆژلەدوای‌ڕۆژی تەکنۆلۆژیا نوێیەکان و ڕۆڵی حاشاهەڵنەگری فێربوونی مەکینە لە پیشەکان و جیهانی داهاتوودا، خولی فێرکاریی «فێربوونی مەکینە بە پایسۆن تایبەت بە قوتابییان» بەڕێوە دەبات.

ئەم خولە بە ڕوانگەیەکی لێهاتوویی‌تەوەر و بە شێوازی ۲ ڕۆژ لە هەفتەدا داڕێژراوە. قوتابییانی ئازیز لەم خولەدا، هاوکات لەگەڵ ئاشنابوون بە زمانی بەرنامەسازیی پایسۆن، چەمکە بنەڕەتییەکانی فێربوونی مەکینە لە ژینگەیەکی پوویا، ئەکادیمی و پڕ لە نشاتدا لە ڕێگەی ڕاهێنانی کرداری و پڕۆژەی سەرنجڕاکێشەوە فێر دەبن. بەشداربووان لە دوای کۆتاییهاتنی خولەکە دەتوانن مۆدێلی سادە دروست بکەن کە لە دراوەکانەوە فێر دەبن و پێشبینی ئەنجام دەدەن. جێگای ئاماژەیە کە لە کۆتاییی خولەکەدا، بڕوانامەی باوەڕپێکراوی زانکۆیی بە هەموو ئەو بەشداربووانە دەبەخشرێت کە خولەکە بە سەرکەوتوویی تەواو دەکەن.

زانکۆی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم بنەماڵە بەڕێزەکان و قوتابییانی ئارەزوومەندی جیهانی بەرنامەسازی و ژیریی دەستکرد دەکات تاکوو بە بەشداریکردن لەم خولەدا، ڕێڕەوی چوونە ناو جیهانی پیشەیی داهاتوو لە ئێستاوە دەست پێ بکەن.

وردەکاری و خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی خول:

  • ناونیشانی خول: فێربوونی مەکینە بە پایسۆن

  • مامۆستای خول: بەڕێز دکتۆر فەرزام بەهمەنی

  • ئامانجدارانی خول: مێرمنداڵان و قوتابییانی ئارەزوومەندی جیهانی داهاتوو (تەمەنی ۱۴ تا ۱۸ ساڵ)

  • ماوەی خول: دوو تا سێ مانگ (یەک وەرزی خوێندنی تەواو)

  • ماوەی ناونووسین: لە ۱۵ی ڕەزبەر تا ۳۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۵

  • بەرواری دەستپێکردنی پۆلەکان: سەرەتای خەزەڵوەری ۱۴۰۵

  • شوێنی بەڕێوەچوون: زانکۆی کوردستان

تێچووی بەشداری (شەهرییە):

  • تێچووی خول: بۆ منداڵانی ئەندامانی دەستەی زانستی و فەرمانبەرانی زانکۆی کوردستان ۳۰,۰۰۰,۰۰۰ ڕیاڵ و بۆ بەشداربووانی دیکە ۴۰,۰۰۰,۰۰۰ ڕیاڵ

شێوازی ناونووسین:
ئارەزوومەندان دەتوانن بۆ ناونووسینی کۆتایی و بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر، سەردانی سیستەمی ناونووسین لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن:

ڕێبەری هەنگاو‌بە‌هەنگاوی پارەدانی تێچووی خول (گرنگ):
داواکارانی بەڕێز؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی واریزکردنی تێچوو تەنیا لە ڕێگەی «سیستەمی داهاتە تایبەتەکانی زانکۆ» ئەنجام دەدرێت، تکایە بۆ تەواوکردنی ناونووسین، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بە ڕیز پەیڕەو بکەن:

  • هەنگاوی یەکەم: سەرەتا لە ڕێگەی بەستەری سەرەوە بچنە ناو سیستەم و ناونووسینی سەرەتایی خۆتان ئەنجام بدەن (دروستکردنی هەژمار).

  • هەنگاوی دووەم: دوای چوونەژوورەوە، لە پێڕستی بەردەستدا بچنە بەشی «جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری فێرکاری».

  • هەنگاوی سێیەم: لەم بەشەدا، بژاردەی «فێرکارییە نوێ و ئازادەکان» و پاشان «بەڕێوەبردنی خولە فێرکارییە ئازادەکان» هەڵبژێرن.

  • هەنگاوی چوارەم: بڕی تێچووەکە پشتڕاست بکەنەوە و پرۆسەی پارەدانی ئۆنلاین تەواو بکەن. (دوای کۆتاییهاتنی پارەدان، کۆدی بەدواداچوون بخەنە ناو سیستەمی ناونووسین و بە دڵنیاییەوە پسوولە یان کۆدی بەدواداچوونی پارەدانەکە لای خۆتان بپارێزن).

پەیوەندی لەگەڵ ئێمە:
لە ئەگەری پێویستی بە ڕێنماییی زیاتر، بەڕێوەبەرایەتیی فێرکارییە نوێ و ئازادەکانی زانکۆ لە ڕێگەی ئەم ئەدرەسانەی خوارەوە وەڵامدەرەوەی ئێوەی بەڕێز دەبێت:

  • ناونیشان: سنە، زانکۆی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی فێرکارییە نوێ و ئازادەکان

  • ناسنامەی تێلێگرام: @MehranUOK

  • ژمارەی پێوەندیی ڕاستەوخۆ: ۰۸۷۳۳۶۲۷۷۲۶