13 09 2026
ئاگاداری سەبارەت بە بەڕێوەچوونی وانەکانی هەفتەی یەکەمی ساڵنامەی خوێندن بە شێوەی مەجازی
خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی کوردستان:
بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە خولە ئامادەییەکاندا کە لەلایەن وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیاوە دەرچووە و بەپێی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەرجەم وانەکانی هەفتەی یەکەمی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆ لە ڕێکەوتی ١٤٠٥/٠٦/٢٨ تا ١٤٠٥/٠٧/٠٢ بە شێوەی مەجازی لە ڕێگەی سیستەمی فێرکاری مەجازی زانکۆ (بە ناونیشانی: https://vclass.uok.ac.ir) بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەچوونی وانەکان لە هەفتەی دووەمەوە بە شێوەی ئامادەیی دەبێت و زانیاری سەبارەت بە کاتی نیشتەجێبوون لە سەرای خوێندکاران لە داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان
