20 10 2026

ناڕێکیی کاتی لە سیستەمی پۆستی ئەلیکترۆنیی زانکۆدا

بە ئاگاداری زانکۆییانی بەڕێز دەگەیەنرێت، لە ئێستادا سیستەمی ئیمەیڵی زانکۆ تووشی گرفت و ناڕێکیی تەکنیکی بووە. هاوکاران سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکەن و خزمەتگوزاریی ناوبراو لە کورتترین کاتی گونجاودا دەخرێتەوە بەر دەست.

سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاریتان دەکەین.

ناوەندی تەکنەلۆژیای زانیاری و ئاسایشی کایەی مەجازیی زانکۆ