15 12 2021

لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی بەڕێوە چوو: کۆڕێک لە ژێر ناوی ‌"توێژینەوە کوردییەکان لە بەستێنی تکنولۆجییە پێشکەوتووەکانی ئای تی

لە درێژەی سیمینارە زانستییەکانی توێژینگەی کوردستان‌ناسی، کۆڕێک لە ژێر ناوی ‌"توێژینەوە کوردییەکان لە بەستێنی تکنولۆجییە پێشکەوتووەکانی ئای تی بۆ دوکتۆر جەواد چەمەن‌ئارا، مامۆستای زانکۆی لایبنیتسی هانۆفەر بەڕێوە چوو.

دوکتۆر جەواد چەمەن ئارا هەروەها بەڕێوەبەری پڕۆژەی ژێربەنای کتێبخانەی نەتەوەیی زانست و تکنۆلۆجیای ئاڵمانە.

شایانی باسە ئەم کۆڕە بە بەشداری ماموستایان و هەروەها خوێندکارانی زانکۆ بە تایبەت خوێندکارانی بەشی کوردی لە هۆڵی فێردەوسی کۆلێجی زانستە مرۆییەکان بەڕێوە چوو.

جێی ئاماژەیە کە لەم کۆڕەدا، دوکتۆر جەواد چەمەن ئارا لە سەر دواهەمین دەسکەوتەکانی پڕۆژەکانیان لە سەر تکنولۆجییە پێشکەوتووەکانی ئای تی لە ئەڵمانیا وتووێژیان کرد و چەمکەکانی ئەو بەشە خرایە بەر باس و شرۆڤەوە.