17 10 2026

پەیمانگای کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان سازی دەکات:

زنجیرە کۆڕی پسپۆڕانەی پاییزەی هەمەچەشنیی ژینگەییی زۆنگاوی زرێبار

کۆڕی پسپۆڕانە:
هەمەچەشنیی ژینگەییی ئاژەڵی و ڕووەکیی زۆنگاوی زرێبار، شیکردنەوەی ئاستەنگەکان و ناساندنی تواناکان؛ هاوڕێ لەگەڵ پانێڵی پسپۆڕانەی پرسیار و وەڵام بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی فەرمانگەی گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کوردستان

ئاخێوەران:

  • دکتۆر وەحید زەمانی (ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان)

  • دکتۆر مەهتاب گورگین (ئەندامی گرووپی لێکۆڵینەوە ژینگەییەکانی زرێبار)

  • دکتۆر ئیدریس قادری (شارەزای بەشی ڕاوەماسیی کۆلێژی سەرچاوە سروشتییەکان)

سەرپەرشتیاری کۆڕ:

  • دکتۆر وەحید زەمانی (ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان)

کات: ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ
شوێن: زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، هۆڵی فیردەوسی

گرووپی توێژینەوەی لێکۆڵینەوە ژینگەییەکانی زرێبار

ئامادەبوونی گشتی و بەتایبەت ڕێکخراوە مەدەنییە ژینگەییەکان (سەمەنەکان) بەرز دەنرخێندرێت.