22 09 2026

دەستپێکردنی سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیی «بە‌نۆبە» لە زانکۆی کوردستان

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان و ئاسانکاری بۆ دەستپێڕاگەیشتنی زانکۆییان بە خزمەتگوزارییەکانی خۆشگوزەرانی و تەندروستی، سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیی «بە‌نۆبە» بە بەدواداچوونی جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پلاندانان و گۆڕانکاریی دیجیتاڵی لە زانکۆی کوردستان و بە هاوکاریی ناوەندی تەندروستی و چارەسەری زانکۆ خرایە گەڕ. ئەم سیستەمە دەرفەتی نۆرەگرتن و بەڕێوەبردنی نۆرەی خزمەتگوزارییەکانی ناوەندی تەندروستی و چارەسەری بە شێوەی ئۆنلاین دەڕەخسێنێت و بە کەمکردنەوەی سەردانەکان و کاتی چاوەڕوانیی ئامادەبووان، یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی باشتر لە تواناکان و بەرزکردنەوەی کوالیتیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ئەم سیستەمە بە کەڵکوەرگرتن لە ژێرخانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریی زانکۆ جێبەجێ کراوە. لە داڕشتن و دەستپێکردنیدا، یەکپارچەیی لەگەڵ ژێرخانەکانی زانکۆ، ئاسانکاری لە بەکارهێنان بۆ بەکارهێنەران، و دەرفەتی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان لە داهاتوودا لەبەرچاو گیراون. ئەندامانی زانکۆ دەتوانن بۆ کەڵکوەرگرتن لەم سیستەمە سەردانی ئەم ناونیشانە بکەن: https://benobe.uok.ac.ir.

زانکۆییانی بەڕێزی زانکۆی کوردستان دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:
08733666746
08733662925