18 11 2026

دامەزراندنی کارگێڕی لە ئاستی بەشە فێرکارییەکاندا؛

دکتۆر ئەحمەد ئەمانی وەک سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی ڕاوێژکاریی زانکۆی کوردستان دەستنیشان کرا

دکتۆر عادڵ سیوسەمەردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، لە فەرمانێکدا دکتۆر ئەحمەد ئەمانیی بە پاراستنی ئەرکە فێرکاری و توێژینەوەییەکانییەوە، وەک سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی ڕاوێژکاری دەستنیشان کرد.

لەم فەرمانەدا، بە ئاماژەدان بە توانا، دڵسۆزی، زانیاری و ئەزموونە بەنرخەکانی دکتۆر ئەمانی، جەخت لەسەر هاوکاریی هاوکاران لە چوارچێوەی یاسا و دەسەڵاتەکاندا و گرنگیدانی جیدی بە هاوهێزی و هاودڵیی زیاتر لە جاران کراوەتەوە.

ئەنجامدانی تەواوی ئەرکە سپێردراوەکان، بەتایبەت بەرزکردنەوەی چەندایەتی و چۆنایەتیی فێرکاری و توێژینەوە و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی ئەم بەشە فێرکارییە، لە چاوەڕوانییەکانی دیکەی خراوەڕوو لە سەرپەرشتیاری نوێن.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان هەروەها ڕێزی لە زەحمەتەکانی دکتۆر محەممەد ڕۆستەمی لە ماوەی وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییەدا گرت.