27 10 2026

دانیشتنی لە توێژینەوەوە تا پیشەسازی

مامۆستایانی بەڕێز و هاوکارانی هێژای زانکۆی کوردستان

بە سڵاوەوە
بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی هاوبەشی نێوان زانکۆی کوردستان و ئەنستیتۆی دانشمەند بە ناونیشانی «ناساندنی دەرفەتە توێژینەوەییەکان و هاوکاری لەگەڵ پیشەسازی».
لەم دانیشتنەدا، نوێنەرانی ئەنستیتۆی دانشمەند ئەو دەرفەت و بابەتە توێژینەوەییانەی کە لەلایەن ئەم ناوەندەوە پاڵپشتی دەکرێن دەخەنە ڕوو، تاکوو ئەندامانی دەستەی زانستی بەپێی پسپۆڕی و بواری چالاکیی خۆیان، داواکاریی هاوکاری و پڕۆژەی پێشنیارکراو بۆ بەشداریکردن لە جێبەجێکردنیاندا بنێرن.
ئەم دەرفەتانە بوارە جۆراوجۆرەکان، لە زانستە مرۆییەکان و زانستە بنەڕەتییەکانەوە تا تەکنیکی و ئەندازیاری، دەگرنەوە. پڕۆژە پەسەندکراوەکان دەرفەتی وەرگرتنی بودجەی توێژینەوەیی (گرانت)یان دەبێت و دەستکەوتە شیاوەکانیش دوای تەواوبوونی توێژینەوەکە، دەتوانن لە پاڵپشتیی دارایی و بازرگانی بۆ بەبازرگانیکردن سوودمەند بن.
بەشێوەیەکی تایبەت بانگهێشتی هاوکارانی گەنجی زانکۆ دەکەین بۆ ئاشنابوون بەم دەرفەتە دیاریکراوانە، دەستنیشانکردنی بابەتە گونجاوەکان لەگەڵ پسپۆڕییەکەیان و دەستپێکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەم ناوەندە، لە دانیشتنەکەدا بەشدار بن.

  • کات: چوارشەممە ٦ی خەزەڵوەر (ئابان)، کاتژمێر ١٥ تا ١٧
  • شوێن: ئەمفیتیاتری نوێی کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان، نهۆمی پێنجەم

ئامادەبوونی سەرجەم هاوکاران و هۆگران بەرز دەنرخێنین.

نووسینگەی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە و پیشەسازیی زانکۆی کوردستان