06 10 2026

ناونووسین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ناوەندیی کۆمەڵە زانستییەکانی زانکۆی کوردستان

مەرجە گشتییەکانی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ناوەندیی کۆمەڵەی زانستی:

  1. بەردەوامبوون لە خوێندن

  2. ئەندام نەبوون لە ئەنجومەنی ناوەندیی هیچ ڕێکخراوێکی دیکەی خوێندکاری

  3. نەبوونی سزای ڕێکاری کە بووبێتە هۆی سەرزەنشتی نووسراو و تۆمارکردن لە دۆسیەدا یان سەرووتر

  4. تێپەڕاندنی لانیکەم یەک وەرزی خوێندن بۆ خوێندکارانی قۆناغی کارناسی (بەکالۆریۆس)

  5. وەرنەگرتنی تێکڕای نمرەی مەرجدار (مەشرووت) لە وەرزی خوێندنی ڕابردوودا

  6. مانەوەی لانیکەم دوو وەرزی خوێندن لە ماوەی قۆناغی خوێندندا

دەستپێکی ناونووسین: شەممە ١١ی ڕەزبەر، کاتژمێر ٨ی بەیانی
کۆتاییی ناونووسین: هەینی ١٧ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١٢ی شەو
کاتی دەنگدان: ٢١ی ڕەزبەر، کاتژمێر ٨ تا ٢٤

بەستەری ناونووسین: farhangi.uok.ac.ir
شایانی باسە کە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، هەمان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی هەژماری ئینتەرنێتی زانکۆیە.