18 10 2026

بڵاوبوونەوەی وتاری پرۆفیسۆرێکی زانکۆی کوردستان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی بازاڕگەریدا بە فاکتەری کاریگەریی ١٣.٧

توێژینەوەی د. سەردار محەممەدی سەبارەت بە کاریگەریی ستراتیژییە هەمەکەناڵییەکان لەسەر ڕەفتاری بەکاربەرانی بەرهەمە وەرزشییەکان لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی Journal of Retailing and Consumer Services بڵاو کرایەوە؛ گۆڤارێک کە بەپێی پێوەرەکانی ڕاپۆرتی استنادی گۆڤارەکان (JCR) لە ساڵی ٢٠٢٥، خاوەنی فاکتەری کاریگەریی (ئیمپاکت فاکتەر) ١٣.٧ە.

ئەم وتارە زانستییە بە ناونیشانی «The impact of omni-channel strategies on consumer behavior in sport product purchases» لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی Journal of Retailing and Consumer Servicesی سەر بە دەزگای بڵاوکردنەوەی ئێڵزەڤیر (Elsevier) بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا د. سەردار محەممەدی، پرۆفیسۆری بازاڕگەریی وەرزشی لە زانکۆی کوردستان، نووسەری یەکەمە.

ئەم توێژینەوەیە لە کاریگەریی ستراتیژییە هەمەکەناڵییەکان لەسەر ڕەفتاری بەکاربەران لە بازاڕی بەرهەمە وەرزشییەکاندا دەکۆڵێتەوە؛ بازاڕێک کە تێیدا ئەزموونی کڕینی کڕیار دەتوانێت لە کارلێک لەگەڵ فرۆشگە ئۆنلاینەکان و گەڕانی دیجیتاڵییەوە دەست پێبکات و لە ڕێگەی سەردانی فرۆشگەی فیزیکییەوە بەردەوام بێت. لە ستراتیژیی هەمەکەناڵدا، کەناڵەکانی پەیوەندی و فرۆشتن بە جۆرێک پێکەوە گرێ دەدرێن کە ئەزموونێکی یەکگرتوو بۆ کڕیار پێکبێت.

بەپێی پوختەی وتارەکە، توێژینەوەکە بە کەڵکوەرگرتن لە پلانێکی نیمچەئەزموونی و بە بەشداریی ١٦٦ بەکاربەری بەرهەمە وەرزشییەکان ئەنجام دراوە. ئەنجامەکان دەریدەخەن کە کاریگەریی ستراتیژییە هەمەکەناڵییەکان لەسەر مەبەستی دووبارەکڕینەوە، ڕازیبوونی کڕیار و دڵسۆزی بۆ براند یەکسان نییە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا، پشکنینی ئۆنلاین پێش کڕینی حزووری پەیوەندییەکی بەرچاوتر لەگەڵ مەبەستی دووبارەکڕینەوەدا پێشان دا؛ لە کاتێکدا شێوازی گواستنەوە لە کڕینی ئۆنلاینەوە بۆ کارلێکی حزووری لە بەرزکردنەوەی ڕەزامەندیی کڕیار و دڵسۆزی بۆ براند کاریگەرییەکی بەهێزتری نواند. هەروەها، ئەزموونی کڕیار و متمانە بە براند دەوری تعدیل‌کەریان (مۆدێریتەر) لە پەیوەندیی نێوان ستراتیژییە هەمەکەناڵییەکان و دەرئەنجامە ڕەفتارییەکانی بەکاربەراندا هەبووە.

گۆڤاری Journal of Retailing and Consumer Services لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانی بواری وردەفرۆشی، بازاڕگەری و ڕەفتاری بەکاربەرە کە لە لایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی ئێڵزەڤیرەوە چاپ دەکرێت. بەپێی پێوەرەکانی ڕاپۆرتی استنادی گۆڤارەکان لە ساڵی ٢٠٢٥، ئیمپاکت فاکتەری ئەم گۆڤارە ١٣.٧ و پلەکەی لە دەستەی بابەتیی BUSINESS یەکسانە بە ٤ لە نێوان ٣٢٣ گۆڤاردا؛ پلەیەک کە هاوتای چارەکی یەکەم (Q1) و یەک لەسەدی سەرەوەی گۆڤارەکانە.

جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری توێژینەوە، تەکنەلۆژیا و نوێکاری بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە لە کۆمەڵگەی ئەکادیمیی زانکۆی کوردستان، بەڕێز دکتۆر سەردار محەممەدی و تیمەکەیان پیرۆزبایی دەکات.

دەستڕاگەیشتن بە وتارەکە:

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0969698926004285