22 11 2026

دەستپێکردنی چالاکییەکانی ستادی پێشوازی لە خوێندکارانی نوێی زانکۆی کوردستان لە ٢ی ئازەری ١٤٠٥

ستادی پێشوازیکردن لە خوێندکارە نوێیەکانی زانکۆی کوردستان بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هاتنەژووری خوێندکاران بۆ زانکۆ، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و رفاهییەکان و ئاشناکردنیان بە تواناکانی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی زانکۆ، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەزەوە دەست بە چالاکیی خۆی دەکات و تا ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ درێژەی دەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، سەید محەممەدجەواد حوسێنی‌سەدر، بەڕێوەبەری پشتگیری و داکۆکیی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی کوردستان، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە وردەکاریی چالاکییەکانی ئەم ستادە ڕایگەیاند: ئەمساڵ زانکۆی کوردستان میوانداریی نزیکەی ٢٧٠٠ خوێندکاری نوێبووە و لەم پێناوەدا ستادی پێشوازیکردن بە پێشبینیکردنی ٤٠ غوڕفە (ستاند) لە دوو بەشی خزمەتگوزاری و ناساندنی تواناکانی کەلتووریی زانکۆ دامەزراوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە بەشی خزمەتگوزاریدا، سەرجەم کار و پێداویستییە پێویستەکانی خوێندکاران بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ پێشبینی کراون؛ بە جۆرێک کە خوێندکاران دەتوانن خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی وەکو ناونووسینی پەروەردەیی، هەڵبژاردنی یەکە (وادەت)، کاروباری بەشەناوخۆییەکان، خۆراک، دەرکردنی کارتی بانکی و سایر خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی سەر بە جێگرییە پەروەردەیی و خوێندکارییەکان لە هەمان شوێنەدا وەرگرن.

حوسێنی‌سەدر بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجی سەرەکی لە دامەزراواندنی ئەم ستادە، ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هاتنی خوێندکاران و ڕێگری کردن لە سەرسوڕمان و سەرلێشێواوییان لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی ئامادەبوونیان لە زانکۆیە، درێژەی دا: خوێندکارە نوێیەکان بە گشتی ئاشنایی پێویستیان بە ژینگەی زانکۆیی و شوێنی جێگیربوونی بەشە جیاوازەکان نییە؛ هەر بۆیە هەوڵمان داوە بە کۆکردنەوەی خزمەتگوزارییە پێویستەکان لە یەک شوێن، ڕێگری لە پەرتەوازەیی کارەکان لە ئاستی زانکۆدا بکەین و خوێندکاران بتوانن بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەن یان سەردانی بەشە جیاوازەکان بکەن، کارەکانی پەیوەندیدار بە دەستپێکردنی خوێندنیان ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەری پشتگیری و داکۆکیی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی کوردستان لە درێژەدا ئاماژەی بە بەشی کەلتووریی ئەم ستادە کرد و گوتی: لە پاڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و رفاهییەکاندا، بەشێک لە غوڕفەکان تەرخان کراون بۆ ناساندنی تواناکانی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی زانکۆ؛ لەم بەشەدا کانیۆنە کەلتوورییەکان (یانە کەلتوورییەکان)، گۆڤارە خوێندکارییەکان و ڕێکخراوە خوێندکارییەکان ئامادە دەبن و خوێندکارە نوێیەکان دەتوانن لەگەڵ بوارەکانی چالاکی و هەلەکانی بەشداریی کەلتووری لە زانکۆدا ئاشنا ببن.