18 11 2026
دوایین پەسەندکراوی دەستەی مەمیزە؛
پلەی زانستیی سێ ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان بەرز کرایەوە
لە سیانزەیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی مەمیزەی زانکۆی کوردستان کە لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ بەڕێوە چوو، سێ ئەندامی دەستەی زانستی پلەی زانستییان بۆ ئاستی دانشیاری بەرز کرایەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بەرزکردنەوەی پلەی دکتۆر زانیار نەقشبەندی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی کوردی، دکتۆر هادی ئەمامی لە بواری ئامار و دکتۆر راحلە شاکری لە بواری بیۆکیمیا، لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ دانشیار پەسەند کرا.
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم سێ ئەندامەی دەستەی زانستی، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازی لە درێژەی چالاکییە فێرکاری و توێژینەوەییەکانیاندا.
