هاوکارییە زانستی و نێودەوڵەتییەکان

1- لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دیپلۆماسیی زانستی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان، کۆبوونەوەیەک لە نێوان دەستەی سەرۆکایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی زانستیی کۆلێژی کشتوکاڵ لەگەڵ شاندێکی باڵای زانکۆی فیدراڵی ئۆڕاڵ (UrFU) بەڕێوەچوو.