بەشی ئابووری و پەرەپێدانی کشتوکاڵی لە زانکۆی کوردستان، بە ڕەزامەندیی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە دەستی کرد بە وەرگرتنی خوێندکار لە ئاستی ماستەر لە بەشی پەرەپێدان و فێرکردنی کشتوکاڵی/پسپۆڕیی پەرەپێدانی کشتوکاڵیی بەردەوام و سەرچاوە سروشتییەکان. هەروەها لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠٢٠ بەدوای یەکدا، مۆڵەتی وەرگرتنی خوێندکار لە دوو پسپۆڕیی دیکەی داهێنان و کارئافرینیی کشتوکاڵی و فێرکردنی کشتوکاڵیی بەردەوام و ژینگە لە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا وەرگیرا.
بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢، بە وەرگرتنی مۆڵەتی وەرگرتنی خوێندکار لە ئاستی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی پەرەپێدان و فێرکردنی کشتوکاڵی لە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا و وەرگرتنی خوێندکار لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، زەمینە بۆ جیابوونەوەی دوو بەشی ئابووریی کشتوکاڵی و ئەندازیاریی پەرەپێدان و فێرکردنی کشتوکاڵی خۆش کرا. ئامانجی بەشەکە لە دامەزراندن و وەرگرتنی خوێندکار، پەروەردەکردنی کەسانێکە کە بتوانن بە پشت بەستن بە زانستی تیۆری و کرداریی خۆیان لە بواری زانستە کشتوکاڵییەکان، تەکنەلۆژیا، شێواز و بیرۆکەی نوێ لە بواری بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و گەشەپێدانی لادێ لەنێو جووتیاران و خەڵکی گوندەکاندا بڵاو بکەنەوە.