مرکز بهداشت، درمان و مشاوره

کارت معرفی

دکتر انور دست‌باز

مدیر مرکز سلامت و روان و سبک زندگی

عضو هیئت علمی گروه مشاوره دانشگاه کردستان

تلفن همراه

###

تلفن ثابت / دفتر

###

ایمیل

anvardastbaz@uok.ac.ir

حوزه‌های تخصصی و فعالیت

مشاور
  • ناساندنی ناوەندی تەندروستی، چارەسەری و ڕاوێژکاریی زانکۆ

    ناوەندی تەندروستی، چارەسەری و ڕاوێژکاریی زانکۆ وەک یەکێک لە یەکە سەرەکییەکانی جێگرایەتی کاروباری کولتووری-کۆمەڵایەتی و خوێندکاران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تەندروستی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتی خوێندکاران و فەرمانبەران، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی خۆپارێزی، چارەسەری و ڕاوێژکاری و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست و چالاک لە زانکۆدا کار دەکات. ئەم ناوەندە بە ڕێبازێکی گشتگیر و خوێندکار-تەوەر، هەوڵ دەدات پێداویستییە تەندروستی، چارەسەری و دەروونناسییەکانی کۆمەڵگەی زانکۆ بە باشترین شێوازی گونجاو دابین بکات.

    ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی ناوەندی تەندروستی، چارەسەری و ڕاوێژکاریی زانکۆ:

  • چاودێریکردن و ڕاگرتنی دۆخی ڕوحی، دەروونی و تەندروستی خوێندکاران و پێشکەشکردنی ڕێنمایی پێویست لە بوارە جیاوازەکاندا (تەندروستی جەستەیی، خۆراک، تەندروستی کەسی، خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، بەڕێوەبردنی سترێس و تێکچوونە دەروونییەکان).

  • چاودێری بەردەوام بەسەر ڕەچاوکردنی بنەماکانی تەندروستی ژینگە لە سێلف-سێرڤسەکان، بەشەناوخۆییەکان، بوفێکان، پۆلەکان، تاقیگەکان و شوێنەکانی دیکەی سەر بە زانکۆ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکاران و یەکەکانی دیکەی پەیوەندیدار، و پێشکەشکردنی پێشنیازی چاکسازی لە کاتی بینینی هەر کەموکوڕییەکدا.

  • دابینکردن، هەمەئاهەنگی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و چارەسەرییەکان بە خوێندکاران و کارمەندانی زانکۆ بە کوالیتییەکی گونجاو و شیاوی دەستپێڕاگەیشتن.

  • ئەنجامدانی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری تاکەکەسی و گروپی لەگەڵ خوێندکاران و لە کاتی پێویستدا لەگەڵ خێزانەکانیاندا بە مەبەستی ناسینەوە، ئاگاداری و چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندن، دەروونی، خێزانی، سۆزداری و کۆمەڵایەتی.

  • دروستکردنی پەیوەندی کاریگەر و هەمەئاهەنگی لەگەڵ یەکە جیاوازەکانی زانکۆ (جێگرایەتییەکان، کۆلێژەکان، بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، کاروباری کولتووری و...) بە مەبەستی دروستکردنی هاوکاری زیاتر و جێبەجێکردنی باشتر لە چالاکییە دەرەکییەکانی (فوق‌برنامه) پەیوەندیدار بە تەندروستی و خۆپارێزی.

  • پێشبینیکردن، دابینکردن، ئامادەکردن و دابەشکردنی دەرمان، پێداویستییە تەندروستییەکان و ئامێره پزیشکییە پێویستەکان، لەگەڵ چاودێری ورد بەسەر بەکارهێنان، بەسەرچوونی بەرواری بەکارهێنان و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنان یان بەفیڕۆدان.

  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشکنین و چارەسەری سەرپێیی (سرسری) بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران لە کلینیکی ناوەندەکەدا.

  • تۆمارکردن، پاراستن و نوێکردنەوەی وردی تۆمارە پزیشکی و چارەسەرییەکانی خوێندکاران و فەرمانبەران بە پاراستنی تەواوی نهێنیی زانیارییەکان.

  • بەدواداچوونی دۆخی ئەو خوێندکارانەی لە ناوەندەکانی چارەسەری دەرەوەی زانکۆ خەوێندراون (بستری)، هەمەئاهەنگی بۆ پاڵپشتییە پێویستەکان و ئاسانکاری پرۆسەی چارەسەر و گەڕانەوەیان بۆ زانکۆ.

  • پێداچوونەوە و دەربڕینی ڕای پسپۆڕانە لەسەر بڕوانامە پزیشکییەکانی کە لە لایەن پزیشکانی دەرەوەی ناوەندەکەوە دەرکراون، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی زانکۆدا.

  • ئامادەکردن و ڕێکخستنی خشتەی کاتیی ڕێکخراو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە چارەسەری، ڕاوێژکاری و تاقیگەییەکان بە خوێندکاران و فەرمانبەران و ئاگادارکردنەوەی گونجاوی کۆمەڵگەی زانکۆ.

  • چاودێری بەردەوام و هەڵسەنگاندنی ئەدای پزیشکان، ڕاوێژکاران، دەروونناسان، پەرستاران و ستافی دیکەی تەندروستی-چارەسەری ناوەندەکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان و ڕەچاوکردنی ستانداردە پیشەیییەکان.

  • بەڕێوەبردنی پۆلەکان، وۆرکشۆپە پەروەردەیییەکان و بەرنامە هۆشیارییە بەردەوامەکان لە بوارەکانی بەرزکردنەوەی تەندروستی جەستەیی، دەروونی، ڕێگری لە ئاڵوودەبوون، پەیوەندییە تەندروستەکان، تەندروستی سێکسی، خۆراک و شێوازی ژیانی تەندروست بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران.

  • دروستکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنەکان، دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکان، فەرمانگەکان و ناوەندەکانی تەندروستی-چارەسەری دەرەوەی زانکۆ (تەندروستی و چارەسەری پارێزگا، زانکۆی زانستە پزیشکییەکان، ڕێکخراوی چاودێری کۆمەڵایەتی، ناوەندەکانی ڕاوێژکاری و...) بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە توانا و خزمەتگوزارییە تەواوکارییەکان.

  • ئامادەکردن، داڕشتن و دابەشکردنی بڵاوکراوەکان، برۆشورەکان، پۆستەرەکان و ناوەڕۆکی پەروەردەیی گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ئێستای خوێندکاران و فەرمانبەران بە شێوازی چاپکراو و ئەلیکترۆنی.

  • ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی خولی و کاتیی گشتگیر بە جێگرایەتی کاروباری کولتووری-کۆمەڵایەتی و خوێندکاران و بەرپرسانی دیکەی خاوەن دەسەڵات لە بواری چالاکییەکان، تەحەددییات، ئامارەکان و پێشنیازەکانی باشترکردن.

  • ڕاپەڕاندنی کاروباری دیکەی سپێردراو لە لایەن مەقامی باڵاوە و بەشداری چالاکانە لە بەرنامە و چالاکییەکانی زانکۆدا کە پەیوەندییان بە تەندروستی و خۆپارێزییەوە هەیە.