بە فەرمانی سەرۆکی زانکۆی کوردستان؛
د. سالار کۆهزادی وەک سەرپەرشتیاری گرووپی کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان دەستنیشان کرا
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە فەرمانێکدا، بە پاراستنی ئەرکە فێرکاری و توێژکارییەکانی، د. سالار کۆهزادی بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک سەرپەرشتیاری گرووپی کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتیی ئەم زانکۆیە دەستنیشان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لە دەقی فەرمانی دەستنیشانکردنەکەی د. عادل سیوسێمەردە بۆ د. کۆهزادی هاتووە:
«بە سەرنجدان بە پلەی پابەندبوون، لێهاتووییە زانستییەکان، زانیاریی بەڕێوەبەری و ئەزموونە بەنرخەکانی بەڕێزتان و بە لەبەرچاوگرتنی پەیڕەوی گشتگیری بەڕێوەبردنی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، بەم فەرمانە و بە پاراستنی ئەرکە فێرکاری و توێژکارییەکانتان، لە بەرواری دەرچوونییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک "سەرپەرشتیاری گرووپی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆ" دەستنیشان دەکرێن.»
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەم فەرمانەدا، بواری خوێندکارانی نێودەوڵەتیی وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نێودەوڵەتی لە بەدیهێنانی ستراتیژییەکانی نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و بەرزکردنەوەی پێگەی جیهانیی زانکۆ زانی و جەختی لەسەر ئەم ئەولەوییەتانە کردەوە:
-
پێداچوونەوە، ئاسانکاری و زیرەککردنی پرۆسەکانی وەرگرتن، کاروباری کۆنسوڵگەری، مانەوە، خۆشگوزەرانی و دەرچوونی خوێندکارانی نێودەوڵەتی؛
-
بەهێزکردنی دیپلۆماسیی زانستی و وەرگرتنی چالاکانەی خوێندکار لە ڕێگەی پەرەپێدانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و ڕاکێشانی ئامانجدارانەی خوازیارانی خوێندن؛
-
دروستکردنی بنکەدراوەیەکی گشتگیر بۆ دەرچووانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی پەیوەندیی کاریگەر و بەردەوام؛
-
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یەکخراو و باشترکردنی زنجیرەی خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ؛
-
پەرەپێدانی خولە فێرکارییە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها سەرۆکی زانکۆی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی د. هێمن نووربەخش لە ماوەی وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارەتییەدا دەربڕی.
