17 02 2026

ڕاگەیەندراو سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کلاسەکانی خوێندن لە نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ی زانکۆی کوردستان

  • بە ئاگاداری خوێندکارانی ئازیز دەگەیەنین کە گشت کلاسەکانی خوێندن لە قۆناغەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ەوە بە شێوازی ئامادەبوونی فیزیایی بەڕێوە دەچن.
  • جێگیرکردنی ئەو خوێندکارانەی مافی بەشەناوخۆییان هەیە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندانەوە و بۆ خوێندکارانی نوێی (وەرگیراوانی ڕێبەندانی ١٤٠٤) لە ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمەوە لە بەشەناوخۆییەکان ئەنجام دەدرێت.
  • سیستەمی ڕیزەکردنی (رزرو) خواردن لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانەوە بۆ خوێندکاران چالاک دەبێت.
  • هەروەها ڕادەگەیەندرێت کە تاقیکردنەوەکانی "ناساندن بە مامۆستا" بەپێی ئەو خشتە کاتییەی لە ڕۆژژمێری خوێندندا دیاری کراوە، بە شێوازی ئامادەبوونی فیزیایی بەڕێوە دەچن.