18 03 2026

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی کاروباری خوێندکاران سەبارەت بە میوانی و گواستنەوەی خوێندکارانی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی باڵای دەوڵەتی و ناحکومی

ڕێکخراوی کاروباری خوێندکارانی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا لە پێناو جێبەجێکردنی هەرچی باشتر پەیڕەوی ناوخۆ و ئاسانکاری لە کاروباری میوانی و گواستنەوەی پێویستی خوێندکاران، کاتی ناونووسینی داواکارانی بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٦ لە ڕێگەی سامانی "سەجاد" بە ناونیشانی https://portal.saorg.ir ڕادەگەیەنێت.

پێویستە زانکۆکانی بنەڕەت (مبدأ) بەپێی ناوەڕۆکی پەیڕەوی ژمارە ٤/١٨٥٧٧٠ ڕێکەوتی ١٤٠٢/٢/٣١ داواکاریی خوێندکاران تاوتوێ بکەن و لە ئەگەری بوونی مەرجەکاندا، لە یەکی جۆزەردانەوە تا ١٥ی پووشپەڕ ڕای خۆیان لە سامانەکەدا ڕابگەیەنن و لە کاتی ڕەزامەندیدا، نمرەکانی خوێندکار بۆ زانکۆی مەبەست لە ڕێگەی سامانەکەوە بنێرن. دواتر پێویستە زانکۆکانی مەبەست تا کۆتایی مانگی خەرمانان پێداچوونەوە بۆ داواکارییەکان بکەن و لە ڕێگەی سامانی ئاماژەپێکراوەوە ئەنجامەکەی ڕابگەیەنن.