03 08 2026
ڕاگەیەندراوی پشووی زانکۆ لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥
بە ڕێزەوە بە ئاگاداری سەرجەم هاوکاران و خوێندکاران دەگەیەنین، بەپێی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی زانکۆ لە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٥، بە مەبەستی پاشەکەوتکردن و بەکارهێنانی دروست و گونجاوی وزە و بەهۆی کەوتنی ئەم ڕۆژە لە نێوان دوو پشوودا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، زانکۆ بە پشوو ڕادەگەیەنرێت و وەک مۆڵەتی هاندەر بۆ هاوکاران هەژمار دەکرێت.
فەرمانبەرانی یەکەکانی پاسەوانی و پاراستنی فیزیکی، ئاوەدانکردنەوە و دامەزراوەکان، فەزای سەوز و حەوشە، کۆمەڵگەی ئاژەڵداری، کێڵگە، و سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆیییەکان بەپێی پێویست و لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار و بە ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێساکان لەسەر کارەکانیان ئامادە دەبن.
