ڕاکێشانی پانێڵی نوێی ناوەندی ژمێرکاری خێرا (HPC)ی زانکۆی کوردستان
بە ئاگاداری دەگەیەنین کە ناوەندی ژمێرکاری خێرای زانکۆی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی بەرزکردنەوە و باشترکردنی ژێرخانە تەکنیکییەکان، لە ئێستاوە لەبەردەستی بەکارهێنەرانی بەڕێزدایە.
بەکارهێنەرانی هێژا دەتوانن لە ڕێگەی ناونیشانی خوارەوە دەستیان بگات بە سێرڤەرەکان و خزمەتگوزارییەکانی ناوەندەکە بە ژێرخانێکی نوێ و باشترکراوەوە:
hpc.uok.ac.ir
بەرزکردنەوە و تایبەتمەندییە نوێیەکان:
-
ئۆتۆماتیککردنی پڕۆسەکان: داواکردن و دروستکردنی سێرڤەر بە شێوەیەکی تەواو ئۆتۆماتیک ئەنجام دەدرێت.
-
بەڕێوەبردنی خولی ژیانی سێرڤەر: ئاگادارکردنەوە و بیرخستنەوەی کاتی بەسەرچوونی سێرڤەرەکان بۆ بەکارهێنەران.
-
پانێڵی بەکارهێنەری گشتگیر: بەڕێوەبردنی پسوولەکان، ئامێرەکان و داواکاری سێرڤەری نوێ، لەگەڵ بینینی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکان و سەرچاوە بەکارهاتووەکان.
-
پەیوەستبوونی سادەتر: ژێرخانێکی نوێ بۆ پەیوەستبوون بە سێرڤەرەکان، بەبێ پێویستی بە دامەزراندنی نەرمەکاڵای زیادە.
-
ژێرخانی یەکگرتوو و مۆنیتۆرینگی گشتگیر: یەکخستنی تەواوی ژێرخان، زیادکردنی دەستپێگەیشتن و زیادکردنی سیستەمێکی مۆنیتۆرینگی گشتگیر.
سوپاسی ئارامی و هاوکاریتان دەکەین لە ماوەی ئەم قۆناغەدا.
ناوەندی تەکنەلۆژیای زانیاری و ئاسایشی فەزای مەجازی
