لە دوای بەدەستهێنانی شانازییەکی نێودەوڵەتی لەلایەن ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆوە؛
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەبۆنەی بەخشینی مەداڵیای ئەنجومەنی ئەندازیارانی کارەبای ژاپۆن بە دکتۆر حەسەن بێوەرانی
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی بەدەستهێنانی مەداڵیای "پەرەپێدانی زانستیی ئەندازیاریی کارەبا"ی لە دکتۆر حەسەن بێوەرانی کرد.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بەڕێز دکتۆر حەسەن بێوەرانی
مامۆستای هێژای بەشی ئەندازیاریی کارەبای زانکۆی کوردستان
بە سڵاو و ڕێزەوە،
بەدەستهێنانی مەداڵیای "پەرەپێدانی زانستیی ئەندازیاریی کارەبا" لە لایەن ئەنجومەنی ئەندازیارانی کارەبای ژاپۆن (IEEJ) کە یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین ناوەندە زانستی و پسپۆڕییەکان لە بواری ئەندازیاریی کارەبا لە جیهاندا، جێگەی شانازی و سەربەرزیی زانکۆی کوردستان و کۆمەڵگەی زانستیی وڵاتە.
ئەم سەرکەوتنە بەنرخە کە بەرهەمی ساڵانێک هەوڵی زانستی، توێژینەوەی کاریگەر و ڕۆڵی بەرچاوی جەنابتانە لە پەرەپێدانی زانستی ئەندازیاریی کارەبا و کۆنترۆڵی سیستمەکانی وزە، نیشاندەری پێگەی شیاوی زانستی و کاریگەریی توێژەرانی ئەم زانکۆیەیە لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا.
من وێڕای پیرۆزبایی گەرمی ئەم شانازییە گەورەیە لە جەنابتان، بنەماڵەی بەڕێزتان، هاوکارانی هێژا و کۆمەڵگەی زانکۆیی، لە خوای گەورە داوای سەرکەوتنی بەردەوام، بەردەوامیی دەستکەوتە زانستییەکان و سەرکەوتنی زیاترتان لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی زانست و تەکنەلۆژیادا دەکەم.
عادل سیوسهمرده
سەرۆکی زانکۆی کوردستان
