27 10 2026

پەرەپێدانی ئیمکانات و کەلوپەلە وەرزشییەکانی زانکۆی کوردستان بەبۆنەی هەفتەی پەروەردەی جەستەیی

بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی «هەفتەی پەروەردەی جەستەیی و وەرزش»، هەروەها لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخان و کەلوپەلە وەرزشییەکان، زیادکردنی گەشاوەیی و شادمانیی خوێندکاران و برەودان بە فەرهەنگی چالاکیی جەستەیی لە ژینگەی زانکۆدا، دوو مێزی شووشەیی تێنسی سەرمێزی تایبەت بە فەزای کراوە، بە بەدواداچوون و هەنگاوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی جەستەیی و سەرووبەرنامەی زانکۆ، خرانە بەردەستی خوێندکاران.

لەم چوارچێوەیەدا، یەکێک لە مێزەکان لە حەوشەی کۆمەڵگەی پۆلەکانی خوێندنی گوڵان و مێزەکەی دیکە لە حەوشەی بەشەناوخۆیی ئیسار، تایبەت بە خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)، جێگیر کران و خرانە خزمەتی خوێندکارانەوە.

ئەم هەنگاوە بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ چالاکییە وەرزشی و کات بەسەربردنەکان، کەڵکوەرگرتنی گونجاو لە فەزا گشتییەکانی زانکۆ و پێکهێنانی ژینگەیەکی چالاک و پڕ لە گەشاوەیی بۆ خوێندکاران ئەنجام دراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی جەستەیی و سەرووبەرنامەی زانکۆ