28 10 2026
بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی کارسازیی، ناوەندەکانی گەشە و داهێنانی زانکۆی کوردستان ساز دەکات:
وۆرکشۆپی «لە بەرهەمەوە تا بازاڕ؛ ڕێڕەوی بازرگانیکردنی دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکان»
بیرۆکەی باش بۆ سەرکەوتن بەس نییە؛ پێویستە ڕێڕەوی گەیشتن لە بیرۆکەوە بۆ بەرهەم و لە بەرهەمەوە بۆ بازاڕ بناسرێت.
لەم وۆرکشۆپەدا بە تێڕوانینێکی کردەیی و کاربەجێ، ڕێڕەوی گۆڕینی بیرۆکە تەکنەلۆژییەکان بۆ بەرهەم و چوونەناوەوەی سەرکەوتوو بۆ ناو بازاڕ تاوتوێ دەکەین.
تەوەرەکانی وۆرکشۆپ:
- ناسینی بازاڕ و کڕیاران
- بەهای پێشنیارکراو و پشتڕاستکردنەوە
- مۆدێلی کاروبار و ڕێڕەوی چوونەناو بازاڕ
- تاوتوێکردنی ئەزموون و نموونە ڕاستەقینەکان
- ئاستەنگەکانی بازرگانیکردنی دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکان
وانەبێژ: ئەندازیار سوهەیل عەباسی
کات: ١١ و ١٢ی گەڵاڕێزان (ئابان)، کاتژمێر ٩ تا ١٢
شوێن: هۆڵی کۆبوونەوەکانی کتێبخانەی ناوەندی
بەشداریکردن لەم خولەدا بەخۆڕاییە و بە شێوەی ئامادەبوون بەڕێوە دەچێت.
ئامادەبوونی سەرجەم ناوک و یەکە تەکنەلۆژییەکانی جێگیر لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی کارسازیی، ناوەندەکانی گەشە و داهێنانی زانکۆ ناچارییە.
بۆ ناوتۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٩٠٥٤٢٨٦١٩٢ بکەن.
لە بیرۆکەوە تا بازاڕ، با پێکەوە ڕێگاکە خۆش بکەین.
