دەستکەوتێکی زانستی لە بوارى لێکۆڵینەوەکانی پیری و تەندروستیی دڵ؛
وتارێکی توێژینەوەی ئەندامی هیئەی علمیی زانکۆی کوردستان لە گۆڤاری ناوداری نێونەتەوەیی «Ageing Research Reviews» بڵاو بۆوە
وتارێکی توێژینەوەی دکتۆر ئەیووب سەعیدی، ئەندامی هیئەی علمیی زانکۆی کوردستان، بە تەوەری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان میکانیزمە خانەییەکان و ڕۆڵی وەرزش لە پیریی دڵدا، لە گۆڤاری نێونەتەوەیی و بەناوبانگی Ageing Research Reviews چاپ کرا.
ئەم وتارە توێژینەوەییە لە گۆڤاری نێونەتەوەییی Ageing Research Reviews سەر بە دەزگای بڵاوکردنەوەی متمانەپێکراوی Elsevier بڵاو کراوەتەوە؛ گۆڤارێک کە وەک یەکێک لە سەرچاوە پێشەنگ و زۆرترین ئاماژەپێکراوەکان لە بوارى لێکۆڵینەوەکانی پیربووندا دەناسرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی JCR 2025، ئەم گۆڤارە خاوەنی کاریگەریی فاکتەری (Impact Factor) ١٥٫۵ و ڕیزبەندیی Q1ە و کاریگەریی فاکتەری لە بنکەدراوەی Scopusیشدا دەگاتە ٢۴٫۱. ئەم گۆڤارە لە ئێستادا لە ڕیزبەندیی ٢ لە سەدی سەرتەی گۆڤارە نموودکراوەکان لە JCR و ١ لە سەدی سەرتەی گۆڤارە نموودکراوەکان لە Scopusدا جێگیرە.
وتارە بڵاوکراوەکە بە ناونیشانی «پەیوەندیی میتۆفاژی و فێرۆپتۆز لە پیریی دڵدا: چوارچێوەیەکی پێشنیارکراوی وەڵامدەرەوە بە وەرزش»، چوارچێوەیەکی چەمکيی داهێنەرانە بۆ ڕوونکردنەوەی پەیوەندیی نێوان میکانیزمەکانی کۆنتڕۆڵی کوالێتیی میتۆکۆندریایی، متابۆلیزمی ئاسن و مردنی خانەیی لە دڵی پیربوودا پێشکەش دەکات.
ئەم توێژینەوەیە هەروەھا بە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ئەگەریی ڕاهێنانە ئێرۆبییەکان (هەواییەکان) لە ڕێکخستنی کارلێکی ئەم میکانیزمە خانەییانەدا، ئاسۆی نوێ بۆ ناسینی کاریگەرترین هۆکارەکان لە پاراستنی تەندروستیی دڵ و کەمکردنەوەی لاوازیی خانەکانی دڵ لە پرۆسەی پیریدا باس دەکات. دۆزینەوەکان و چوارچێوەی تیۆریی پێشکەشکراو لەم وتارەدا دەتوانێت بنەمایەکی بەنرخ بۆ دیزاینکردن و جێبەجێکردنی توێژینەوە تاقیکارییەکانی داهاتوو لە بواری فیزیۆلۆژیای وەرزش، تەندروستیی دڵ و زانستی پیری دابین بکات و یارمەتیی پەرەپێدانی ڕێبازە توێژینەوەییە نوێیەکان بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستیی دڵ لە سەردەمی پیربووندا بدات.
تایبەتمەندییەکانی وتار:
- ناوی گۆڤار: Ageing Research Reviews
- دەزگای بڵاوکردنەوە: Elsevier
- بەرگ: ١٢٣
- ژمارەی وتار: 103443
- ناسنامەی دیجیتاڵی (DOI): 10.1016/j.arr.2026.103443
- بەستەری دەستپێگەیشتن: بینینی دەق تەواوی وتار
زانکۆی کوردستان ئەم دەستکەوتە زانستییە بە هەند وەردەگرێت و بۆ دکتۆر ئەیووب سەعیدی و هاوکارانی توێژینەوەیی ناوبراو، سەرکەوتنی بەردەوام لە گۆڕەپانی بەرهەمهێنانی زانست و توێژینەوە نێونەتەوەییەکاندا بە ئارەزوو دەدات.
