11 07 2026

ناساندنی سیستەمی گەڕانی بەڵگەنامەکانی زانکۆی کوردستان

بە سڵاو و ڕێزەوە؛

بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە «سیستەمی گەڕانی بەڵگەنامەکانی زانکۆی کوردستان» لەسەر ناونیشانی doc.uok.ac.ir خراوەتە گەڕ و بۆ گشتی و سەرجەم ئەندامانی زانکۆ، واتە کارمەندان، مامۆستایان، خوێندکاران و دەرچووانی بەڕێز، بەردەستە.

ئەم سیستەمە توانایی گەڕان و داگرتنی ڕاستەوخۆی فۆرمەکان، ڕێنماییەکان، گشتاندنەکان و بڕیارنامەکانی زانکۆی لەسەر بنەمای ناونیشان، وشە کلیلییەکان و ڕوونکردنەوەی هەر بەڵگەنامەیەک، دابین کردووە.

بەکارهێنەرانی بەڕێز دەتوانن سەردانی ناونیشانی ئاماژەپێکراو بکەن، دەستەواژەی مەبەستی خۆیان لە بۆکسی گەڕاندا بنووسن و دەستبەجێ فایلی پەیوەندیدار دابگرن. هیوادارین ئەم سیستەمە هەنگاوێکی کاریگەر بێت لە ئاسانکردنی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی زانکۆ.