21 09 2026

لە دانیشتنی ئەنجومەنی زانکۆی کوردستاندا ئەنجام درا؛

ناساندنی بەڕێوەبەری نوێی نووسینگەی سەرۆکایەتی و پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەرمانان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتیدا بەڕێوە چوو.

لە بەشێکی ئەم کۆبوونەوەیەدا، د. ئەحمەد فەللاحی وەک بەڕێوەبەری نوێی نووسینگەی سەرۆکایەتی و پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان ناسێندرا و بەرپرسیارییەتی ئەو بەشەی گرتە ئەستۆ.

هەروەها ڕێز و پێزانین ئاراستەی د. محەممەد ئەحمەدنیژاد کرا بۆ ئەو خزمەتانەی لە ماوەی بەڕێوەبردنی نووسینگەی سەرۆکایەتی و پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆدا پێشکەشی کردبوو.