ئینگلیزی بە شێوەیەکی پسپۆڕانە فێر بن؛
بانگەوازی ناونووسین بۆ خولە وەرزییەکانی زمانی ئینگلیزی – پاییزی ١٤٠٥
خوێندکارانی هێژا و ئۆگرانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی،
بە ئاگاداری دەگەیەنرێت کە ناوەندی فێرکردنی زمانی بەڕێوەبەرایەتیی فێرکارییە نوێ و ئازادەکانی زانکۆی کوردستان دەستپێکردنی ناونووسین و بەڕێوەچوونی خولە وەرزییەکانی زمانی ئینگلیزیی تایبەت بە پاییزی ١٤٠٥ ڕادەگەیەنێت. ئەم خولانە دەرفەتێکی بێوێنە بۆ بەرزکردنەوەی چوار لێهاتوویی سەرەکیی زمان (خوێندنەوە، نووسین، گوێگرتن و ئاخاوتن) و بەرەوپێشچوون لە ڕەوتی فێربوونی زمانی ئینگلیزیدا دەڕەخسێنن.
وردەکارییەکانی ناونووسین و بەڕێوەچوون:
- ڕێکەوتی دەستپێکردنی ناونووسین: ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (۲۹ی مێهر)
- دوایین مۆڵەتی ناونووسین: ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (۶ی ئابان)
- ڕێکەوتی دەستپێکردنی پۆلەکان: ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (۹ی ئابان)
شەهریەی خولەکان:
- خوێندکارانی زانکۆی کوردستان: ١,٠٠٠,٠٠٠ تمەن
- داواکارانی دیکە: ١,٥٠٠,٠٠٠ تمەن
تێچووی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (بۆ گشت بەشداربووانی نوێ ئیجبارییە):
- خوێندکارانی زانکۆی کوردستان: ١٠٠,٠٠٠ تمەن
- داواکارانی دیکە: ١٥٠,٠٠٠ تمەن
خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی پۆلەکان:
پۆلەکانی ئەم خولە لە ڕۆژانی جووت یان تاکدا بەڕێوە دەچن. بە لەبەرچاوگرتنی خشتەی کاتی و کاتی بەتاڵی مامۆستایان، وانەکان تەنیا لە یەکێک لەم سێ ماوە کاتییەی خوارەوەدا پێشکەش دەکرێن:
- ماوەی یەکەم: ١٨:٠٠ تا ١٩:٣٠
- ماوەی دووەم: ٢٠:٠٠ تا ۲۱:٣٠
- ماوەی سێیەم: ٢١:٣٠ تا ٢٣:٠٠
شوێنی بەڕێوەچوون:
خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنیی زانکۆوە بەڕێوە دەچێت.
شێوازی ناونووسین:
داواکارانی بەڕێز دەتوانن بە کرتەکردن لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە ناونووسین و پارەدانی شەهریە ئەنجام بدەن:
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی گۆفتینۆوە پەیوەندی بە کارناسان و پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتیی فێرکارییە نوێ و ئازادەکانەوە بکەن.
