سێزدەیەمین و چواردەیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوویش لە زانکۆی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد
ڕێوڕەسمی کردنەوەی سێزدەیەمین و چواردەیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوویش، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پاڵپشتیی فەرهەنگیی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا، جێگری پارێزگار، جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سەرۆکی زانکۆی کوردستان، لە هۆڵی مەولەویی ئەم زانکۆیە بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم فێستیڤاڵە بە هەوڵی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا و بە هاوکاریی جێگرایەتیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لەم دوو خولەدا، زیاتر لە ٥٠٠ خوێندکار و چالاکوانی فەرهەنگی لە زانکۆکانی سەرتاسەری وڵاتەوە تێیدا ئامادەن.
فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوویش دەرفەتێک بۆ کۆبوونەوەی چالاکوانانی فەرهەنگیی زانکۆکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون، خستنەڕووی دەستکەوتەکان و ناساندنی توانست و تواناکانی فەرهەنگیی خوێندکاران دەڕەخسێنێت.
ئەم ڕووداوە نیشتمانییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە زانکۆی کوردستان بەردەوام دەبێت و ڕێوڕەسمی کۆتاییپێهاتنی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، بە ڕێزگرتن و ڕێزلێنان لە هەڵبژێردراوان بەڕێوە دەچێت.
