ستادی پێشوازی لە خوێندکارانی نوێی زانکۆی کوردستان دەستی بە کار کرد
ستادی پێشوازی لە خوێندکارانی نوێی زانکۆی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئازەری ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی فراوانی خوێندکارانی تازەوارد و بە ئامانجی ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی چوونەناوەوەیان بۆ زانکۆ، چالاکیی خۆی دەست پێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم ستادە بە پێشبینیکردنی ٤٠ غورفە لە دوو بەشی خزمەتگوزاری و ناساندنی توانستە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆ، میوانداریی نزیکەی ٢٧٠٠ خوێندکاری نوێوەرد دەکات.
لە بەشی خزمەتگوزاریدا، خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لەوانە تۆمارکردنی فێرکاری، هەڵبژاردنی یەکە، کاروباری خوابگا، چێشت، دەرکردنی کارد و خزمەتگوزارییە پێویستەکانی تری خوێندکاران پێشکەش دەکرێت تا خوێندکاران بتوانن کارە پەیوەندیدارەکانی دەستپێکی خوێندنیان لە فەزایەکی ناوەندیدا ئەنجام بدەن.
هەروەها لە بەشی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیدا، ناوەندە فەرهەنگییەکان، بڵاوکراوە خوێندکارییەکان و ڕێکخراوە خوێندکارییەکان بە ناساندنی چالاکی و توانستەکانیان، زەمینەی ئاشنابوونی خوێندکارانی نوێیان بە دەرفەتەکانی بەشداری و چالاکی لە ژینگەی زانکۆدا ڕەخساندووە.
شایانی باسە؛ ستادی پێشوازی لە خوێندکارانی نوێی زانکۆی کوردستان لە ٢ تا ٤ی ئازەری ١٤٠٥ بە چالاکییەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.
