ڕاپۆرتی وێنەیی
سەردانی دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان بۆ سەرای خوێندکاران و پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی خوێندکاران
دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەرمانان، بە ئامادەبوونیان لە سەرای خوێندکاران، بارودۆخی ئیمکانات و پرۆسەی ئامادەکردنی بەشەناوخۆییەکانیان لە نزیکەوە هەڵسەنگاند.
لە میانی ئەم بەسەرکردنەوە مەیدانییەدا کە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە کوالێتی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی سەرای خوێندکاران ئەنجامدرا، ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی وێڕای بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی بەشەناوخۆییەکان، جەختیان لەسەر پێویستی باشترکردنی ژێرخانەکان و چارەسەرکردنی خێرای کەموکوڕییەکان کردەوە.
هەروەها لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا، کۆمەڵێک لە خوێندکاران لە کەشێکی دۆستانەدا نیگەرانی و پرس و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ بەرپرسانی زانکۆ خستەڕوو و داواکارییە پیشەیی و خۆشگوزەرانییەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاراستە کرد.
دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆ لە کۆتایی ئەم سەردانەدا، جەختیان لەسەر بەردەوامی سەردانە مەیدانییەکان و بەدواداچوونی داواکارییە خستەڕووەکان کردەوە.
