17 11 2026

زانکۆی کوردستان بووە "زانکۆی پێشەنگی گەشە" لە سێزدەیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوویشدا

زانکۆی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کۆتاییپێهاتنی سێزدەیەمین و چواردەیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوویشدا، لەنێوان ١١٣ زانکۆی وڵاتدا، وەک "زانکۆی پێشەنگی گەشە" ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ڕێوڕەسمی کۆتاییپێهاتنی سێزدەیەمین و چواردەیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوویش، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی دکتۆر وەحید شالچی، جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا، مستەفا باقری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگیی وەزارەتی زانست، سەرۆکی زانکۆی کوردستان و جێگری فەرهەنگیی ئەم زانکۆیە بەڕێوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا، زانکۆی کوردستان لە بەشی هەڵسەنگاندن و ناساندنی زانکۆ پێشەنگەکانی وڵاتدا توانیی نازناوی "زانکۆی پێشەنگی گەشە" لە وڵاتدا بەدەست بهێنێت.

بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، نیشاندەری سەرنج و گرنگیدانی زانکۆی کوردستانە بە پەرەپێدانی چالاکییە فەرهەنگییەکان، پاڵپشتیکردن لە ئەنجومەنە زانستییەکان و ڕێکخراوە خوێندکارییەکان و ڕەخساندنی زەمینەی بەشداری و ڕۆڵگێڕانی چالاکانەی خوێندکاران لە گۆڕەپانە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکاندا.