بە دەرکردنی چەند فەرمانێک لە لایەن دکتۆر عادل سیوسێمەردە؛
دەستنیشانکردنی نوێ لە زانکۆی کوردستان ئەنجام درا
دکتۆر عادل سیوسێمەردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بە دەرکردنی چەند فەرمانێکی جیاواز، دکتۆر "فەرزاد نەزەری" وەک ڕاوێژکاری جێگری کارگێڕی و دارایی لە بواری کایەی سەوزایی و دکتۆر "خالید ئەوەسەتی" وەک سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی لەوەڕگە و ئاوخێزداری دەستنیشان کرد. هەروەها لە پەیامێکدا سوپاسی خزمەتەکانی بەڕێوەبەری پێشووی ئەم بەشە فێرکارییەی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر عادل سیوسێمەردە لە فەرمانێکدا دکتۆر فەرزاد نەزەری، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی فێرکاریی زانستەکانی باخداریی وەک "ڕاوێژکاری جێگری کارگێڕی و دارایی لە بواری کایەی سەوزایی زانکۆ" دەستنیشان کرد. لە دەقی ئەم سپاردنەدا، جەخت لەسەر داڕشتنی پلانی گشتگیری کایەی سەوزایی، ڕێکخستنی کاروباری جێبەجێکردن لەوانە چاندن و ڕاگرتن، چاودێری تەکنیکی بەسەر کارەکانی دەرمانڕشتن و پەینکردن و هەروەها بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و مەشقپێکردنی کارمەندانی ئەم بوارە کراوەتەوە.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان هەروەها لە فەرمانێکی تردا، دکتۆر خالید ئەوەسەتی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی فێرکاریی لەوەڕگە و ئاوخێزداریی، وێڕای پاراستنی ئەرکە فێرکاری و توێژینەوەیییەکانی، وەک "سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی لەوەڕگە و ئاوخێزداری" دەستنیشان کرد. بەرزکردنەوەی چەندایەتی و چۆنایەتی پێوەرە فێرکاری و توێژینەوەیییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان ئەندامانی بەشەکە، لە گرنگترین لەپێشینە دیاریکراوەکانی ئەم فەرمانەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی زانکۆ لە پەیامێکی جیادا سوپاسی زەحمەت و هەوڵەکانی دکتۆر شێرکۆ ئیبراهیمی محەمەدی کرد لە کاتی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی بەشی فێرکاریی لەوەڕگە و ئاوخێزداری و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەردەوامی ڕێڕەوە زانستی و پیشەیییەکەیدا.
