بە دەرکردنی چەند فەرمانێک لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە؛
دەستنیشانکردنی نوێ لە بەشە توێژینەوەیی و کارگێڕییەکانی زانکۆی کوردستان ئەنجام درا
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە چەند حوکمێکی جیاوازدا، بەڕێوەبەرانی گروپە توێژینەوەییەکانی "لێکۆڵینەوەکانی هەورامان" و "لێکۆڵینەوەکانی گۆلی زرێبار" و سەرپەرشتیاری فەرمانگەی میلاکاتی کارمەندانی دەستنیشان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر عادل سیوسێمەردە بە دەرکردنی چەند حوکمێکی جیاواز، گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی بەڕێوەبەری و توێژینەوەیی زانکۆدا ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم حوکمانە، دکتۆر "ئومێد عەزیزیان" وەک بەڕێوەبەری گروپی توێژینەوەیی لێکۆڵینەوەکانی هەورامان و دکتۆر "وەحید زەمانی" وەک سەرپەرشتیاری گروپی توێژینەوەیی لێکۆڵینەوەکانی گۆلی زرێبار دەستنیشان کران بۆ ئاراستەکردنی چالاکییەکانی ئەم دوو بوارە پسپۆڕییە.
هەروەها لە بەشی کارگێڕیدا، دکتۆر "یەحیا ئەسعەدی" وەک سەرپەرشتیاری نوێی فەرمانگەی میلاکاتی ئەندامانی غەیرە دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان دەستنیشان کرا و ناسێنرا.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێوەبەرە نوێیەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی "ئەمیر غەفاری" لە کاتی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی فەرمانگەی میلاکاتی ئەندامانی غەیرە دەستەی زانستی دەربڕی.
