27 06 2026

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە ڕێگەی فەرمانێکەوە، دکتۆر جەواد نازمی ڕەفیعی وەک سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی پاراستنی ڕووەک دەستنیشان کرد.

دەستنیشانکردنی سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی پاراستنی ڕووەک

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر عادل سی‌وسێ‌مەردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بە دەرکردنی فەرمانێک دکتۆر جەواد نازمی ڕەفیعی لە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ەوە وەک "سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی پاراستنی ڕووەک" دامەزراند.

هەروەها سەرۆکی زانکۆی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەوڵ و ماندووبوونەکانی دکتۆر مستەفا مەعرووف‌پوور کرد لە ماوەی وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییەدا.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە دکتۆر نازمی ڕەفیع، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت و سوپاسی دڵسۆزانەی خۆی بۆ خزمەتەکانی دکتۆر مەعرووف‌پوور دەردەبڕێت.