22 06 2026
دەستنیشانکردنی ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان وەک جێگری ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان
بە فەرمانێکی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی بازرگانی-پیشەسازیی بانە و مەریوان، دکتۆر حوسێن دانیشمەهر، ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان، وەک جێگری ئابووری و وەبەرهێنانی ئەم ڕێکخراوە دەستنیشان کرا.
ئەم دەستنیشانکردنە کە بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە توانای زانستی و پسپۆڕیی مامۆستایانی زانکۆ لە پێشخستنی ئامانجە ئابووری و گەشەپێدانییەکانی ناوچەکە ئەنجام دراوە، هەنگاوێکە لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگەی ئەکادیمی و کەرتی جێبەجێکردنی وڵات.
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی ئەم دەستنیشانکردنە لە دکتۆر دانیشمەهر، داوای سەرکەوتنی بەردەوامی ناوبراو لە خوای گەورە دەکات لە پێناو خزمەتکردن بە گەشەپێدانی بەردەوامی ناوچەکە و بەدیهێنانی ئامانجە گەورە ئابوورییەکانی وڵات.
