درەوشانەوەی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە پێشبڕکێ وەرزشییەکانی ناوچەی ٥ی وڵات
خوێندکارانی کوڕی زانکۆی کوردستان لە پێشبڕکێی وەرزشیی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای ناوچەی ٥ی وڵات کە بە میوانداریی زانکۆی ڕازی بەڕێوە چوو، بە بەدەستهێنانی چەندین مەدالیای ڕەنگاوڕەنگ و پلەی باڵا، پشکی بەشدارییان لە ١٧هەمین ئۆڵۆمپیادی وەرزشیی خوێندکارانی وڵات مسۆگەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ لەم خولەی پێشبڕکێکاندا کە لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥ لە زانکۆی ڕازی بەڕێوە چوو، خوێندکارانی بواری گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆی کوردستان بە ڕاهێنەرایەتی ڕێبوار مورادپوور، سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی چوار مەدالیای زێڕ و دوو مەدالیای زیو. لە ڕشتەی گۆڕەپان و مەیداندا، مەتین ڕەنجبەر لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتر، موبین ئیعتماد لە ڕاکردنی ٨٠٠ مەتر و مەیسەم محەمەدی لە ڕاکردنی ١٥٠٠ مەتردا مەدالیای زێڕیان بەدەست هێنا. هەروەها دیار جەعفەری لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتر و بازدانی درێژدا دوو مەدالیای زیوی بردەوە. لە ڕاکردنی ٤ لە ١٠٠ مەتری گواستنەوەشدا، تیپی زانکۆ پێکهاتوو لە موبین ئیعتماد، مەیسەم محەمەدی، مەتین ڕەنجبەر و دیار جەعفەری مەدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.
لە ڕشتەی کاراتێدا، ڕامیار بەهمەنی توانی مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت. لە زۆرانبازیی ئازاددا بە ڕاهێنەرایەتی بورهان فاتیحی، سەید کارن حوسێنی لە کێشی ٧٠ کیلۆگرام مەدالیای زێڕ، زانا مورادی لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام مەدالیای زیو و مەتین سولەیمان بەیگی لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام مەدالیای برۆنزیان بردەوە. لە زۆرانبازیی فەرەنگیشدا بە ڕاهێنەرایەتی ئەفشین عەباسی، دانا ئەسەدی لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام مەدالیای زیو و زانا محەمەدزادە لە کێشی ٨٢ کیلۆگرام مەدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا.
لە ڕشتەی بەدمینتۆن بە ڕاهێنەرایەتی خالید سولەیمانی، میلات ئەکبەرنیا و ئاریان ئەحمەدی مەدالیای زێڕیان بردەوە. لە وەرزشە نەریتییەکانی زۆرخانەشدا، محەمەدڕەزا خوسرەوی لە بەشی "میلبازی" مەدالیای زێڕ و ئارتین زەند لە بەشی "کەبادە" مەدالیای زیوی بەدەست هێنا.
شایانی باسە پلە یەکەمەکانی ئەم پێشبڕکێیانە بەشداری لە ١٧هەمین ئۆڵۆمپیادی وەرزشیی خوێندکاران دەکەن کە لە خەرمانانی ١٤٠٥ لە زانکۆی شاهرود بەڕێوە دەچێت.
