20 05 2026
شانازییەکی دیکە بۆ زانکۆی کوردستان:
دانشیارێکی زانکۆی کوردستان بوو بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نێودەوڵەتیی بەناوبانگی Persoonia
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ دکتۆر جەعفەر عەبدوڵڵازادە، دانشیاری بەشی پاراستنی ڕووەک لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان، وەک ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نێودەوڵەتیی بەناوبانگی Persoonia دەستنیشان کرا.
گۆڤاری Persoonia کە لەلایەن National Herbarium Nederland لە وڵاتی هۆڵەندا بڵاو دەکرێتەوە، یەکێکە لە برەوترین ژۆرناڵە پسپۆڕییەکان لە بواری فیلۆژنی گەردیلەیی، سیستماتیک و پەرەسەندنی قارچکەکاندا.
شایانی باسە ئەم گۆڤارە بە فاکتەری کاریگەریی (Impact Factor) ٩.٥ و پلەی Q1، لە ڕیزی باوەڕپێکراوترین بڵاوکراوە زانستییەکانی جیهان لە بواری قارچکناسیدایە.
ئەم دەستنیشانکردنە نیشاندەری پێگەی زانستی و توێژینەوەیی ئەندامانی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستانە لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا.
