بە ئامانجی ئاشنابوون بە توانستە زانستی و فێرکارییەکان؛
خوێندکارانی مەریوان سەردانی زانکۆی کوردستانیان کرد
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئامادەیی کچانەی نموونەیی دەوڵەتیی "شایستەگان"ی مەریوان، بە مەبەستی ئاشنابوون بە ژینگەی زانکۆ و بوارەکانی خوێندن، سەردانی بەشە جیاجیاکانی زانکۆی کوردستانیان کرد. ئەم بەرنامە زانستییە لە چوارچێوەی ڕێنوێنیی خوێندن و دروستکردنی پاڵنەر بۆ نەوەی ئایندەسازی وڵات بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لەم سەردانە زانستییەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بەڕێوە چوو، خوێندکارانی مەریوان بە ئامادەبوونیان لە کۆلێژەکانی ئەندازیاری و ھونەر و تەلارسازی، لە نزیکەوە لەگەڵ فەزا فێرکارییەکان، وەرشەکان و چالاکییە زانستییەکانی ئەم کۆمەڵانە ئاشنا بوون.
لە درێژەی بەرنامەکەدا، خوێندکاران بە ئامادەبوونیان لە کۆلێژی زانستە مرۆیییەکان، سەردانی پەیمانگای کوردستانناسییان کرد. لە کاتی ئەم سەردانەدا، دەرفەتێک ڕەخسا تا خوێندکاران لەگەڵ "مامۆستا ماجید مەردۆخ ڕۆحانی" کۆ ببنەوە و گفتوگۆ بکەن. ناوبراو وێڕای بەخێرھێنانی خوێندکاران، چەند خاڵێکی گرنگی سەبارەت بە مێژوو، کولتوور و ناسنامەی ناوچەی کوردستان خستە ڕوو کە بووە جێی سەرنج و دەستخۆشیی ئامادەبووان.
بەشی کۆتایی ئەم سەردانە تەرخان کرا بۆ بینینی کتێبخانە و ھۆڵەکانی کۆلێژ، کە تێیدا خوێندکاران لەگەڵ ئامرازە توێژینەوەیییەکان و توانستە زانستییەکانی زانکۆی کوردستان ئاشنا بوون.
شایانی باسە بەڕێوەچوونی ئەم سەردانە خولییانە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان قوتابخانە و زانکۆ، ئاسانکاری لە بڕیاردان بۆ داهاتووی خوێندنی قوتابیان و ئاشنابوون بە ژینگەی ئەکادیمی ئەنجام دەدرێت.
