گەشتی تەکنەلۆژیای زانکۆی کوردستان
ئەزموونێکی جیاواز لە زانکۆوە تا ناو جەرگەی پیشەسازی!
تا ئێستا حەزت کردووە ببینی ئەوەی لە پۆل و زانکۆدا فێری دەبیت، لە جیهانی ڕاستەقینەی پیشەسازیدا چۆن بەکاردێت؟
ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە!
گەشتی تەکنەلۆژیای زانکۆی کوردستان
بەسەرکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش و جیاواز بۆ یەکە تەکنەلۆژییەکان و ژینگەی ڕاستەقینەی کار و پیشەسازی.
لەو گەشتەدا دەتوانیت:
-
لە نزیکەوە ئاشنا بیت بە پرۆسەی بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیا نوێیەکانی پیشەسازی.
-
بەکارهێنانی ڕاستەقینەی زانست و تەکنەلۆژیا ببینی.
-
گفتوگۆ لەگەڵ چالاکوانان و پسپۆڕانی پیشەسازی بکەیت.
-
لەگەڵ دەرفەتەکانی کار و کارسازی ئاشنا بیت.
-
بۆ بیرۆکەکانی داهاتووت، ئیلهامێکی زۆر وەربگریت.
ڕێکەوتی بەڕێوەچوون: ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥)
تێچووی ناونووسین: بێبەرامبەر (خۆڕایی)
توانای وەرگرتن: سنووردارە؛ لەپێشینە بۆ ئەو کەسانەیە کە زووتر ناونووسین دەکەن.
بۆ ناونووسین و دەستکەوتنی زانیاری زیاتر:
٠٩٠٥٤٢٨٦١٩٢
زانکۆ و پیشەسازی؛ دوو هەنگاو تا ئەو داهاتووەی کە خۆت دەیسازێنیت.
