لە دوازدەهەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی ممیزەی زانکۆدا ئەنجام درا؛
بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان
لە دوازدەهەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی ممیزەی زانکۆی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستی درا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دوازدەهەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی ممیزەی زانکۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم دەستەیە لە نوسینگەی سەرۆکایەتیدا بەڕێوە چوو.
لەم دانیشتنەدا، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆ بەم شێوەیەی خوارەوە پەسەند کرا:
بەرزکردنەوە لە پلەی استادیاری (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) بۆ دانشیاری (پڕۆفیسۆری بەشدار):
- دکتۆر داود جیمنی، ڕشتەی جوگرافیا و پلاندانانی گوندەواری
- دکتۆر ئەرسەلان ڕەحمانی، ڕشتەی بیرکاریی کارپێکراو
- دکتۆر مەیسەم حوسێنی، ڕشتەی بیرکاریی کارپێکراو
- دکتۆر حەیدەر پیری، ڕشتەی یاسای نێودەوڵەتی
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستا بەڕێزانە، لە خوای گەورە داوای بەردەوامیی سەرکەوتنە زانستییەکان و سەرفرازییان لە ڕێڕەوی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی ئەکادیمی و پەرەپێدانی زانست دەکات.
