16 09 2026

لە یازدەهەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆدا بەڕێوەچوو؛

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی پێنج ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان

لە یازدەهەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی پێنج ئەندامی دەستەی زانستی درا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، یازدەهەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم دەستەیە لە شوێنی سەرۆکایەتیی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لەو دانیشتنەدا، پاش تاوتوێکردنی دۆسیە پێشکەشکراوەکان، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی پێنج ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆ دەربڕدرا:

بەرزکردنەوەی پلە لە استادیارییەوە بۆ دانشیاری:

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستایانە، بەردەوامیی سەرکەوتنە زانستییەکان و سەربەرزییان لە ڕێگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی زانکۆیی و پەرەپێدانی زانست لە پەروەردگاری مەزن دەخوازێت.