لە هەشتەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆدا بەڕێوە چوو؛
بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ٣ ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان
لە هەشتەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی سێ ئەندامی دەستەی زانستی درا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ هەشتەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٥ (٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦)، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەکە لە شوێنی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا، دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی سێ ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆ بەم شێوەیەی خوارەوە درا:
ئەلف) بەرزکردنەوە لە پلەی دانشیارییەوە بۆ مامۆستایی (پڕۆفیسۆر):
-
دکتۆر محەمەد ڕەحمان ڕەحیمی؛ ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی زانستە وەرزشییەکان
-
دکتۆر ڕەوشەن خۆشنەوازی؛ ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی کیمیا
ب) بەرزکردنەوە لە پلەی استادیارییەوە بۆ دانشیاری:
-
دکتۆر هێمن محەمەدی؛ ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی پەروەردەی جەستەیی
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستا بەڕێزانە، داوای بەردەوامیی سەرکەوتنە زانستییەکان و سەربەرزییان لە خوای گەورە دەخوازێت لە ڕێگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی زانکۆ و گەشەپێدانی زانستدا.
