21 06 2026

لە کۆبوونەوەی زانستیی "ڕۆڵی بژاردەکان و مامۆستایانی زانکۆ لە بەردەوامیی بەعسەتی گەل"دا ڕاگەیەندرا:

بژاردە ئەکادیمییەکان دەبێت لە ڕەواندنەوەی گومانەکان و ڕوونکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەدا ڕۆڵ بگێڕن

ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی گشتگیری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵات ڕایگەیاند: بژاردەکان و مامۆستایانی زانکۆ لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا وەک پێشرەوی کۆمەڵگە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ئەستۆیە و ئەرکی ئەوان ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکان و ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەیە کە لە کۆمەڵگەدا هەن.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ عەلی جەعفەرنەژاد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی جۆزەردان لە کۆبوونەوەی زانستیی سەبارەت بە ڕۆڵی بژاردەکان و مامۆستایانی زانکۆ لە بەردەوامیی بەعسەتی گەل کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە دۆخی ئەم دواییەی وڵات کرد و وتی: ئێمە لە جەنگی سێیەمی سەپێنراودا، بەڵێنی سەرکەوتنی خوداییمان بینی و بێگومان کۆتایی ئەم ڕێگەیە سەرکەوتنی حەق بەسەر باتڵدا دەبێت و بەرەی حوسەینی بەسەر بەرەی یەزیدیدا سەردەکەوێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە دوژمن لە جەنگی ئەم دواییەدا نەگەیشتە ئامانجەکانی، وتی: وەک دەزانین دوژمن لە جەنگی ئەم دواییەدا تووشی شکست بوو، بۆیە ئەمڕۆ هەوڵ دەدات جەنگێکی مەعریفی (شناختی) دەست پێ بکات تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بگاتە ئامانجەکانی.

هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ئەم دواییە زیادی کرد: نابێت دانوستانەکانی ئەمڕۆ بە دانوستانەکانی بەرجام بەراورد بکرێن، چونکە ئێران لەم دانوستانانەدا لە پێگەی هێز و سەرکەوتنەوە بەشداری کردووە.

جەعفەرنەژاد بە ئاماژەدان بە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: هەرچەندە بە ڕواڵەت جەنگ کۆتایی هاتووە، بەڵام لە ڕاستیدا جۆری جەنگ و شێوازی بەرەنگاربوونەوە گۆڕاوە.