11 10 2026

بانگەوازی وەرگرتنی «باڵیۆزانی داھێنان و تەکنەلۆژیای زانکۆی کوردستان»

زانکۆ تەنیا پۆلی وانە و تاقیکردنەوە نییە؛
جیهانێکی داھێنەرانەتر هەر لێرە لە حاڵی شێوەگرتندایە.
تۆش بەشێک بە لەم بزووتنەوەیە.

باڵیۆزانی داھێنان و تەکنەلۆژیا، ئەو خوێندکارانەن کە لە کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆدا کاروانی داھێنان و تەکنەلۆژیا دەگوێزنەوە و خوێندکاران بە دەرفەتەکان، ڕووداوەکان، بەرنامەکان و چالاکییە داھێنەرانەکانی زانکۆ ئاشنا دەکەن.

بە بەشداریکردن لەم بەرنامەیەدا، پێ دەنێنە نێو گۆڕەپانی داھێنان، کارسازی و ستارت‌ئەپی زانکۆ و لە نزیکەوە لەگەڵ بیرۆکەکان، تیمەکان، ڕووداوەکان و ڕێڕەوی گۆڕینی بیرۆکە بۆ بەرهەم و کاروکاسبی ئاشنا دەبن.

دەرفەت و ئیمتیازاتەکانی باڵیۆزی داھێنان و تەکنەلۆژیا:

  • کارتی فەرمیی باڵیۆزی داھێنان و تەکنەلۆژیا
  • بڕوانامەی فەرمیی چالاکی
  • مافی دەستپێڕاگەیشتن و بانگهێشتی تایبەت بۆ بەرنامە و بۆنە تایبەتەکان
  • دەرفەتی ئاشنایی و تۆڕبەستن لەگەڵ تیمەکان، خاوەن‌بیرۆکەکان و چالاکوانانی بواری تەکنەلۆژیا
  • خاڵ و ڕێزلێنان لە باڵیۆزە چالاکەکان
  • خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت لە «باڵیۆزانی زێڕین»

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و پەیوەستبوون بەم تۆڕەوە، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی داھێنان بکەن کە دەکەوێتە نهۆمی سێیەمی بینای کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی کارسازیناسی، ناوەندەکانی گەشە (ڕۆشد) و داھێنان