28 07 2026

بانگەوازی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی «بیرمەندان و زانایانی گەنج»

فێستیڤاڵی «بیرمەندان و زانایانی گەنج» دەرفەتێکی زێڕینە بۆ خاوەن بیرۆکە داهێنەرەکان، توێژەرانی گەنج و چالاکوانانی بواری داهێنان تا بیرۆکەکانیان بەرەو ڕێڕەوی بازرگانیکردن و بەرهەمهێنانی کاڵا زانستبنیادەکان ئاراستە بکەن. ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی ناسینەوەی بیرۆکە نوێیەکان، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانست و تەکنەلۆژیا و پشتگیریکردن لە چارەسەرە داهێنەرانەکان لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان و تەکنەلۆژیا نوێیەکاندا بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕووداوە بە پاڵپشتیی دامەزراوەی زانست و تەکنەلۆژیای جەمیلی و وەک بەشێک لە بەرنامە فەرمییەکانی هەفتەی نیشتمانیی توێژینەوە و تەکنەلۆژیای وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، بە بەشداریی بەرفراوانی زانکۆکان و ناوەندە زانستییەکانی وڵات ساز دەکرێت.

تەوەرەکانی فێستیڤاڵ:
• کیمیا
• زانستە بایۆلۆژییەکان
• فیزیک
• زەویناسی
• ماتماتیک، ئامار و زانستی کۆمپیوتەر (ژێریی دەستکرد)

مەرجەکانی بەشداریکردن:
• خاوەن بیرۆکەکان (تاکەکەسی و گرووپی)
• کارە نوێیەکان (ستارتاپەکان، کۆمپانیا زانستبنیادەکان و کۆمپانیا داهێنەرەکان)
• مامۆستای نموونەیی گەنج (ئەندامانی دەستەی زانستیی زانستە بنەڕەتییەکان)

تەمەنی خاوەن بیرۆکەی بەرپرسیار بۆ ناونووسین لە فێستیڤاڵەکەدا لە نێوان ١٨ بۆ ٤٤ ساڵدایە. هەروەها لە بەشی تایبەتی «داهێنەرانی نەوەی داهاتوو»، دەرفەتی بەشداریکردن بۆ کەسانی تەمەن ١٤ بۆ ٢٣ ساڵیش ڕەخسێنراوە.

کاتى ناونووسین: لە ١ی گەلاوێژ تا ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٢٢ی تەممووز تا ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)
بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی فێستیڤاڵ بکەن: www.ysf-persia.com